هه‌ینی 16 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / بریندار بوونی دوو کۆڵبەر ی دیکە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر ی دیکە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی کەوتنی کەل و پەلەکان بەسەریدا و کۆڵبەرێكی دیکە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران، بیرندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵۆەڕی زاگرۆس پۆست :ئێوارەی رۆژی شەممە٢ی پووشپەر  کۆڵبەرێکی مەریوانی خەلکی ئاوایی “بندۆڵ” سەر بە شاری شاری مەریوان و دانیشتووی شاری مەریوان بە ناوی وریا مەحموودی لە سنووری ”تەتە”ی هەورامان بە هۆی کەوتنی کەل و پەلەکانی بە سەریدا، بە تووندی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە گوازراوەتەو بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی “فەرهاد ناسی” لە سنووری کێلێ ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بریندار کرا.

کۆڵبەران، ئەم چینە زەحمەتکێشە لە بەر نەبوونی کار و هەژاری بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی بنە ماڵەیان ڕویان لە کارێکی پڕ مەترسی کردووە، جیا لەوەی قورسی کەل و پەلی کۆڵەکانیان و ڕێگای سەخت و دژوار،هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە لایکیترەوە بە بێبەزییانە ئەیاندەنە بەر تەقەی ڕاستەو خۆ و دەیانکوژن و برینداریان دەکەن.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بەردەوامی مانگرتنی مامۆستایان لە کوردستان و ئێران

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر مامۆستایان بۆ دووهەمین ڕۆژ لە سەر داوا و بانگهێشتی “شوڕای …