چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

وێنە گرێکی هەواڵنێڕی کرماشان بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

“فەرزاد مەتنی” وێنەگر هەواڵنێری یەکێک لە هەواڵدەرییەکانی ڕژیمی  ئێران لە شاری کرماشان، پاش لێدان و سوکایەتی لە لایەن پارێزەرەکانی پارێزگاری کرماشان، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرا.

ئەو ڕووداوە لە کاتی ڕۆیشتنی بەرپرسی کۆمیتەی ئیمدادی ڕژیم بۆ شاری کرماشان روویداوە و بە وتەی فەرزاد مەتنی هیچ هەڵسوکەوتێکی نەشیاو لە من ڕووی نەداوە.

لە دوایی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ماڵی چاپەمەنی “خانە مطبوعات” پارێزگای کرماشان، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ڕاگەیاندن کەرەستەی پەیوەندیی نێوان خەڵک و بەرپرسانە و پێکەوە هەڵکردن لەگەڵ راگەیاندن دەتوانێ لەو بوارەدا، چارەسەری زۆر لە کێشەکان بکات و هەروەها بەستێنێک بۆ پێشکەوتن و پەرەپێدان بۆ کۆمەڵگای لێبکەوێتەوە،هەروەها ئەم هەوڵەی پارێزەرەکانی پارێزگاری کرماشانی مەحکوم کرد.

لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، وێڕای ڕۆڵ، گرینگی و پێگەی هەواڵنێران و خزمەتە بەرچاوەکانی ئەوان و هەروەها مەترسییە جۆراوجۆرەکانی سیاسی، ماف، یاسایی و کۆمەڵایەتی لە بەردەم ئەوان، پشتیوانی و پاڵپشتی کردن لەو چین و توێژە زەحمەتکێشە، کارێکی پێویست و جیانەکراوەی کۆمەڵگا و بەرپرسانە، بەو پێیە “خانە مطبوعات”ی پارێزگای کرماشان ، هەوڵی پارێزەرەکانی پارێزگاری کرماشان لە لێدانی ئەو وێنەگرە مەحکووم دەکات و داوای دەستبەجێ ڕوونکردنەوەی ئەو ڕووداوە و هەڵسوکەوتی نەشیاو لەگەڵ تاوانباران دەکات.”

ماڵی چاپەمەنی(خانە مطبوعات)ی پارێزگای کرماشان لەو بەیاننامەیەدا پێداگریی لە سەر ئەوە کردووە کە “تا کاتی ڕوونبوونەوە، بەداواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە دەکات و خۆی بە بەرپرسی بەداواداچوون و پێڕاگەیشتن بۆ ئەو پرسە دەزانێت داوای سزادانی تاوانباران دەکات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …