سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

بەرپرسی ناوەندی “بەیان” لە شاری بۆکان بانگهێشت کرا

بەرپرسی ناوەندیی فەرهەنگی پەروەردەیی “به‌یان” لە شاری بۆکان، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئەوشارەوە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.

بە پێی ئەو هەواڵەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردان”، “ئەمیر پیادە”، بەرپرسی ناوەندی فەرهەنگی پەروەردەیی ناسراو بە”بەیان” لە شاری بۆکان، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە .
یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ناوبراو سەبارەت بە چۆنیەتی دەستگیرکردنی ئەمیر بە هەوالنێری “زاگرۆس پۆست” ڕایگەیاندووە کە: “ئەمیر لە تێلێگرامی شەخسی خۆیدا وینەی “قازی محەمەد” و سەدان وێنە لە خۆی بە ئاڵای کوردستانی هەبووە کە بەدوای بانگهێشتی بۆ دەزگای ئیتلاعاتی ئەو شارە هەموو وێنەکانیشی سڕاوەتەوە و هەڕەشەی لێ کراوە بە هێچ چەشنێک بۆی نییە لە تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان بانگهێشت‌کرانی بۆ دەزگای ئیتلاعاتی ئەو شارە بدرکێنێت و دواتریش بە گرتنی بەڵێن‌نامە ، لە لایەن بەرپرسانی ئەمنییەتی ئەو شارەوە ئازاد کراوە.
جێی ئاماژەیە کە ، ناوبراو، پائیزی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆشی و شادی خەلک لە سەر شەقامەکان لە کاتی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە لایەن دەزگای ئەمنییەتی ئەو شارە دەست‌بەسەر کراوە و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …