ماڵەوە / کوردستان / مەریوان.. ژنێکی لاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەریوان.. ژنێکی لاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنێکی گەنجی لە یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، چەند ڕۆژ پێش ئێستا، ژنێکی خەڵکی شاری مەریوان لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بەم شارە، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی سووتاندووە و گیانی لە دەست داوە.

بە پێی زانیارییەکان ئەم ژنە گەنجە، ناوی “حەدیس” کچی “تۆفیق”ە و خەڵکی گوندی “بەردە ڕەش”ی سەر بە شاری مەریوانە.

ڕێژەی خۆکوژییەکان لە ئێران بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، گوشاری ئابووری لە سەر خەڵک، خەمۆکی، بێ‌هیوایی بی ژیان و هتد… رۆژ بە رۆژ روو لە زیادبوون دەکات.

بابەتی هاوپۆل

بەند کراوی سیاسی کورد خەڵکی شاری سەقز چارە نووسی نادیارە

سەرەڕای تێپەڕ بوونی یەک مانگ بە سەر دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی …