چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

عێرفان ساعێد پەنا” لە تۆمەتە پاڵدره وەکان بێبەری کرا

لاوێکی خوێندکاری خەڵکی شاری سنە، کە لە قۆناغی کارناسیی باڵای زانکۆی خاڕەزمی شاری تاران، سەرقاڵ بە خوێندن بوو بێتاوانی سەلمێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، لەقی یەکی دادگای شۆڕشیی شاری سنە، حوکمی بێتاوان‌بوونی ئەم لاوە خوێندکارەی کە لە ئاستی کارناسیی باڵای زانستی سیاسی زانکۆی خاڕەزمی شاری تاران سەرقال بە خوێندن‌بووە دەرچوواند.

عێرفان ساعێدپەنا، ڕۆژی شیشەممە ٢٩ی ڕەشەممە ی ئەم ساڵ بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕیوەبردنیی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەگەڵ ١٢ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی “عێرفان ساعێدپەنا”، ئەو تۆمەتانەی کە لە لایەن دەزگای ئیتلاعات و دادسەرای شۆڕشی شاری سنە بەسەریدا سەپابوو، لە لایەن دادگاوە ڕەت کراوەتەوە و ناو براو لە فەیس بووکی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە کە “پارێزەرم ئاگاداری کردوومەتەوە کە هەموو تاوانەکانم کە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئەو شارە و هەروەها دادگای شۆڕشیی لەقی یەکی سنەوە بەسەرمدا سەپاندرابوو بەتەواویی ڕەت کراوەتەوە و بێبەری کراوم”.

هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست” لە درێژەدا ڕایگەیاند کە؛ “ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، عێرفانی بانگهێشت کردووە و دواتر لە لایەن هێزەکانی سەر بە دەزگای ئەمنییەتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و پاش ٣٣ ڕۆژ لە دەسبەسەر بوونی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنەوە، ڕۆژی یەکشەممە، مانگی ٢ی بانەمەڕی ئەوساڵ ئازاد کراوە”.

ناوبراو یەکێک لە مامۆستایانی زمانی کوردییە و دوو بەرهەمی بە چاپ گەیاندووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …