هاوڵاتیەکی کورد لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت

هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان کە لە  زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگیراوە پاش گواستنەوەی بۆ  ژووری تاکە کەسی دەستی دایە مانگرتن .

زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوی قادر محەممەدزادە،  خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، ڕۆژی هەینی ٢٥ی جۆزەردان، پاش گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی دەستی داوەتەمانگرتن.

هۆکاری مانگرتنی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەی بۆ ڕاگرتنی لە ژووری تاکەکەسی و هەروەها گواستنەوەی زۆرەملێی ناوبراو لەسەر بڕیاری بەرپرسانی زیندان بۆ بەندی کرێکاریی ڕاگەیاندووە.

ئەو زیندانییە کوردە، ساڵی ٨٤ی هەتاوی لەگەڵ محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتییەوە لە شاری بۆکان دەسبەسەر کراون و لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە ١٨ ساڵ زیندان مەحکووم کران.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …