چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

توئیتی وەزیری دەرەوەی ئامریکا سەبارەت بە قاسم سلێمانی و بەرپرسانی ڕژیم

“مایک پەمپێۆ” وەزیری دەرەوەی ئامریکا، چەن ڕۆژ پێش ئێستا سەبارەت بە کردەوەکانی ڕژیمی ئێران لە توویتی خۆی باسی کردبوو و لە درێژەی ئەم مشتوومڕانەی وڵاتی ئامریکا  لە سەر ڕژیمی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ڕیکەوتی ٣١ی جۆزەردان، دیسان ڕایگەیاندووە کە؛ ” ڕژیمی ئێران، سپا و حیزبۆڵڵا و چەکدارانی حەماس لە باری ئابووریەوە تێروتەسەل دەکات و تەواوی داهاتی وڵاتی ئێران و خەڵکی ئێرانی بۆ دابین کردنی خەرجی شەرە بریکارییەکانی لە دەرەوەی وڵاتەکەی بە ئەستۆ گرتووە. ئەم کردەوەیەی ڕژیمی ئێران لە حاڵێکدایە کە بنەماڵە ئێرانییەکان بە تەواوی لەگەڵ بارودۆخی خراپی ئابووریی وڵات توشی کێشە بوون”.

وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە درێژەی ئەم باسەدا لە توویتەکەی خۆیدا، وینەی قاسم سلێمانی، فەرماندەی سپای قودسی ئێرانی داناوە و لەسەری نووسیوییە کە؛ “لە کاتێکدا کە بنەماڵە ئێرانییەکان لەگەڵ بارودۆخی خراپی ئابووری ئێران دەستەو یەخەن، سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران خۆی دەوڵەمەند کردووە”.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …