سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

وەرزشوانێکی مەریوانی لە کێبڕکێکانی وڵاتدا پلەی سێهەمی بەدەست هێناوە

ژنە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە کێبڕکێکانی وڵات دا توانیویە پلەی سێهەمی وڵات لە بەشی ڕاکردنیدا بە دەست بهێنێت.

“کەژال ڕۆستەمی”، وەرزشوانی بەشی ڕاکردن، توانیوییە لە کێبڕکێکانی وڵاتدا پلەی سێهەم بە دەست بهێنێت و خەڵاتی مەفرەقە (بڕۆنز) بۆ خۆی مسۆگر بکات.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ئەم ژنە وەرزشوانە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠ جۆزەردان، توانیویە لە کێبڕکێکانی وڵات کە لە شاری مەشهەد بەڕیوە چووە، پلەی سێهەم بە دەست بهێنێت.

وەرزشوانانی کورد لە شارە کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەڕای هەموو کەم و کۆڕییەکانیان لە بواری یاریزانیەوە، توانیویانە زۆر بە باشی لە کێبڕکێکانی وڵات تەنانەت لە کێبڕکێ جیهانیەکانیشدا بەشداری بکەن و سەرکەوتن بە دەست بهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …