سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

ئامریکا  لە سێدارە دانی “محەمەدی سەلاسی” مەحکووم کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە ڕاپۆرتێکدا ئێعدامی محەمەد سەلاس”ی وەک کردەوەیەکی مرۆڤانە ناوبرد و،داوای لە وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی کرد ئەم کردەوەیەی ڕژیمی ئێران مەحکووم بکەن.

ناوبراو یەکێک لە دەروێشەکانی گۆناباد بوو کە سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە،بە تاوانی کوشتنی سی کەس لە هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی ئێران ئێعدام کرا.

“هێتر نۆئێرت” وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە؛ ” ئێعدامی بەپەلەی “محەمەدی سەلاس”یەکێک لە کردەوە بەرچاو و حاشاهەڵنگەرەکانی ڕژیمی ئێرانە بۆ پێشلکردنی مافی مرۆڤ لە نێوخۆی وڵاتەکەی”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە کەسانێک بوون کە وەکوو شایەتحاڵ دەیانتوانی شایەتیان بدابایە کە لە کاتی کوژرانی ئەو سێ کە سە، محەمەد لە بەندیخانەی پۆلیسی ڕژیمدا بووە، بەڵام بەو شایەتحاڵانە هیچ مەجالێک نەدراوە و شایەتیان لە لایەن دادگاوە قبووڵ نەکراوە و دادگایی محەمەدی سەلاس یەکێک لە حاشاهەڵنگرترین پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ڕژیمی ئێرادایە”.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …