دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی سەقز بە هۆی تۆپخانەی پادگانی ئەرتەشی ئەو شارەوە

هاووڵاتییانی شاری سەقز، لە مانۆڕەکانی پادگانی ئەرتەش لەم شارەدا ناڕازی بوون و ڕخنەی توندیان گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست مانۆڕی تۆپخانەکانی پادگانی ئەرتەشی سەقز لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە هۆی بێزاریی خەڵکی ئەم شارە و ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتەوە.

پادگانی ئەرتەشی سەقز لە کاتی پشوودانی خەڵک، واتە زۆرتر لە دوایی نیوەڕۆاندا دەست بەئەنجامدانی مانۆڕی تۆپخانەکانی دەکات و ئەم کارەی ئەرتەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵکی سەقز.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پادگانی ئەرتەشی سەقز بۆ ئەوی ترس و دڵەڕاوکێ بخاتە نێو دڵی خەڵکەوە بە بەکارهێنانی تەقەمەنی شەڕ مەشقی تۆپهاوێژیی لە دەور و بەری شاری سەقزی دەست پێ کردووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …