تەقینەوەی مین دیسان قوربانی لێکەوتەوە

کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، پاش تەقینەوەی مین له به‌شی لاق و چاویەوە، کەمئەندام بووه و ئێستاش به‌ هۆی دەست کورتیی‌، توانای ‌دانی ‌تێچووی‌ چارەسەریی‌ پزیشکی ‌نییە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپه‌ڕی زاگرۆس پۆست، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “لوقمان وەحیدی” تەمەن ٣٦ ساڵ و کوڕی “خدر” خەڵکی شاری پیرانشار، کە بە هۆی تەقینەوەی مین چاو و لاقی لە دەستدا بوو، لە لایەن دەزگای قەزایی رژیم بە دانی بڕی ٢٣ میلیۆن تمەن پارەی‌نەختی‌مەحکووم‌کراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە لێدوانێکدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، وتی: “من لە هەمبەڕ بڕینەوەی ئەو حوکمه لە لایەن دادگای شاری پیرانشارەوە ناڕەزایەتیم دەربڕیووە، بەڵام هەتا ئێستاش حوکمی یەکجارەکی لەو باریەوەنەدراوە”.

ناوبراو هەروەها له‌ درێژه‌دا دەڵێت: “من بە هۆی دەستکورتی و هەژاری توانای دانی تێچووی چارەسەری پزیشکیم نییە و بۆ چارەسەری پزیشکی پێویستم‌بەیارمەتی‌ماڵی‌هەیە”.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، سه‌‌بارەت به‌ هۆکاری بڕینەوەی ئەو حوکمە لە لایەن دادگای‌شاری‌ پیرانشارەوە لەوڵامدانەوە خۆی ‌بوارد.

ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و و ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٦واتە پارەکە، لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانی “کانی خوا”ی سەر به‌ شاری پیرانشار تووشی ڕووداوی تەقینەوەی مین بوو .

هه‌ژاریی ئابووری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ته‌نگه‌ی به خه‌ڵکی کورد هێناوە و خه‌ڵکی کوردیش بۆ بژێوی ژیانی خۆیان به ناچار ڕوو له پیشه‌ی مه‌ترسیداری کۆڵبه‌ری ده‌که‌ن، ئە‌مە له‌ حاڵێکدایه که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سەرچاوەیه‌کی تێروتەسەلیی سروشتی و بازرگانی هه‌یه بەڵام به هۆی دزی و دەست پێداگرتنی زۆردارانی ڕژیم ، هیچ داهاتێک لەو سروەت‌وسامانە گەورەیە لە خاکی کوردستان بە خەڵکەکە ناگات و بە ناچار خەڵک ڕوو لە کۆڵبەری دەکەن و لە ئاکامدا مینە‌کان دەبنه ماڵ‌وێرانکەری گیانیی خەڵکی کورد

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …