چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هەوڵی خۆکوژی لاوێکی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی بێڕێزی لە لایەن دادگاوە

  کوڕی یەکێک لە زیندانیانی سیاسی مەحکووم بەئیعدام بە هۆی بێ ڕێزی بەرپرسانی دادگای سەقزەوە هەوڵی خۆکوشتنی دا.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی دانیشتووی گەڕەکی شاناز لە شاری سەقز بە ناوی ئەشکان سەلیمی کوڕی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە مستەفا سەلیمی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژییەوە

ئەشکان ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسییەی باوکی سەردانی دادگای ئەو شارەی کردووە و لەلایەن بەرپرسانی دادگاوە بێڕێزی پێکراوە و هەربۆیەش ناوبراو دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

ئەشکان ئێستا لە کۆمادایە و لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەقز، لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

مستەفا سەلیمی کە لە ڕێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٨٢ی هەتاوی دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی دژایەتی خوا و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوەناوبراو لە ١٤ ساڵ پێشەوە لەزیندانەکانی سنە و سەقز ڕاگیراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …