پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

٢٦ ڕۆژ مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی ڕازی لە شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا

خوێندکارانی زانکۆی ڕازی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان ماوەی ٢٦ ڕۆژە لە بەر نەبوونی ئازادی بەیان و ئەمنیەتی کردنی فەزای زانکۆ و هەروەها کێشەی سینفی مانیان گرتووە.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی جۆزەردان، مانگرتنی خوێندکارانی کالیجی فەنیی ئەندازیاریی ڕازیی شاری ئیسلام ئاوا پێی نایە ٢٦هەمین ڕۆژی خۆیەوە.

خوێندکارانی بەشی فەنی ئەندازیاری، ٢٦ ڕۆژ پێش لە بەر نەبوونی ئازادیی بەیان، فەزای پولیسی زاڵ بەسەر زانکۆ و نەبوونی ئیمکاناتی شیاو دەستیان داوەتە مانگرتن.

خوێندکاران دەڵێن: ” لە لایەن بەرپرسانی ئەو زانکۆیە هەڕەشەمان لێ کراوە و فەزاێیکی پولیسییان زاڵ کردووە بە سەر کالیجی بەشی فەنی زانکۆدا”.

هەروەها خوێندکارانی کالیجی فەنیی ئەندازیاریی ڕازیی شاری ئیسلام ئاوا ڕایەنگەیاندووە کە تا وەدیهێنانی داخوازییەکانمان و باشتربوونی بارودۆخی ئەو کالیجە درێژە بە مانگرتنی خۆمان دەدەین.

تا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیم لەو زانکۆیە، هیچ وڵامێکی ڕوونیان بە داخوازییەکانی خوێندکاران نەداوەتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …