پەنابەرێکی سیاسی کورد لە تورکیا ٩ ڕۆژە مانی لەخواردن گرتوە

سەڕەڕایی تێپەربوونی ٩ ڕۆژ لە مانگرتنی شارام ئەلیاسی و بنەماڵەکەی لە بەردەم بینای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا، ئەم ڕێكخراوە هیچ وڵامێکیان پێی نەداوەتەوە .

شارام ئەلیاسی ماوەی ٤ ساڵ و نیوە کە نیشتەجێی تورکیایە و سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی ٢ ساڵ و ٨ مانگە کەیسەکەی لەلایەن ئەو ڕێکخراوەیە پەسەند کراوە، بەڵام تا ئێستا چاوەڕوانە تا ئەو ڕیکخراوەیە بۆ وڵاتی سێهەم بیگوازرێتەوە.

ناوبراو لە گەڵ دوو منداڵ و خـێزانەکی لە دۆخێکی نالەباری ئابووری دەژین.

هەروەها ناوبراو ماوەی ٦ ساڵ لە زیندانەکانی مەریوان و ئێڤین و ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوەشارام ئەلیاسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی نەیاری رژیمی ئێران حوکمی ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ناوبراو دوای ئەوەی کە ٦ ساڵ لەزیندان بوو بە دانانی بارمتەی ٤٠ ملیۆن تمەنی لە زیندان هاتە دەروەو و پاشان وەک پەنابەر ڕووی لە تورکیا کرد.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …