کاردانەوەی ڕوسیا و چین بەرامبەر کۆبوونەوەکەی ترامپ و کیم

لە یەکەم کاردانەوەدا بەرامبەر کۆبوونەوەکەی ترامپ و کیم، سەرۆکی لیژنەی کاروباری نێودەوڵەتی لە پەرلەمانی ڕوسیا و وەزیری دەرەوەی چین پێشوازیان لە کۆبوونەوەکە کرد.

قوستەنتین کۆساچۆڤ سەرۆکی لیژنەی کاروباری نێودەوڵەتی لە ئەنجومەنی فیدڕاڵی ڕوسیا لەو بارەیەوە وتی، کۆبوونەوەی ئەمریکا و کوریای باکوور باشترەوە لەوەی هەڕەشەی شەڕ کردن لە گەڵ یەک بکەن.

هەروەها وتی هەردوولا ئەوپەڕی پێداگری دەکەن لەسەر داواکارییەکانیان، ئەمریکا دەیەوێت کوریای باکوور لە چەکی ئەتۆمی پاک بکاتەوە، کۆریای باکوریش دەیەوێت دڵنیایی پێبدرێت لە دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەی.

 

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، کوریا نایەوێت هەمان چارەنووسی لیبیای سەردەمی قەزافی هەبێت، کە دوای ئەوەی لە هەوڵەکانی دەستخستنی چەکی ئەتۆمی ، هێز کۆکرایەوە و لەناوبرا.

 

هەر لە چوارچێوەی کاردانەوەکان، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین پێشوازی لە لوتکەی نێوان دونالد ترامپ و کیم جۆن ئۆن کرد و بە پێویستی زانی، میکانیزمێک بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە نیمچەدوورگەی کوریا دابنرێت، کە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی کۆریای باکور بهێنێتەدی.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور لە وڵاتی سەنگاپور کۆبوونەوە و یاداشتێکی گشتگیری هاوبەشیان واژۆکرد، بە وتەی سەرۆکی ئەمریکاش، لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکور زۆر بەخێرایی دەستپێدەکات.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …