ماڵەوە / کوردستان / بنە ماڵەی عوسمان ئیسماعیلی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران

بنە ماڵەی عوسمان ئیسماعیلی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز بنەماڵەی چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کردوە و لێپرسینەوەیان لێکردوە.

ڕۆژی یەکشەممە ،عوسمان ئیسماعیلی ،غەزاڵ و ئارمان ئیسماعیلی و خەبات ڕەحیمی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز کران.

ناوبراوان بە تۆمەتی وێنەگرتن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری سەقز بانگهێشتی ناوەندی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراون و لەو پەیوەندییەدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

هێزەکانی ئیتلاعات داوایان لەو هاوڵاتیانە کردووە کە بۆ بەشداری نەکردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار و ٨ی مارس و ڕێوڕەسمەکانی دیکە، دەبێت بەڵێننامە واژۆ بکەن، که ئەوانیش خۆیان لە واژۆی ئەو بەڵێننامەیە بواردووە.

.

 

بابەتی هاوپۆل

کچێکی بۆکانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

بە پێی هەواڵێ گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ رۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، کچێکی تەمەن ٢٠ …