سوتانی کۆگاکانی جیاکردنەوەی سندوقەکانی دەنگدان لە بەغدا

بەر لەوەی پرۆسەی بژاردنی دەستی دەنگەکان لە عێراق دەستپێبکات، ئاگر لە یەکێک لەکۆگاکانی سندوقەکانی دەنگدانی کۆمسیۆن لەبەغدا کەوتەوە.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممە وەزارەتی ناوخۆیی عێراق بڵاویکردەوە ئاگرێک لە یەکێک لە کۆگایەکی کۆمسیۆنی هەڵبژادنەکان، لەناوچەی ڕەسافە لە شەقامی فەلەستین لە ناوەڕاستی بەغداد کەەوتووە کە سندوقەکانی دەنگدانی تێدا بوە”.

هاوکات كازم بورهان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند “ئاگرەكە لە کۆی شەش کۆگای دەنگەکان لە سێ كۆگادا كەوتۆتەوە .

كازم بورهان ئاماژەی بەوەشداکرد کە “ئاگرەكە ئەو سێ كۆگایەی گرتۆتەوە كە ئامێر و بەڵگەنامەكانی دەنگدانی تێدابوەو تیمەكانیان توانیویانە كۆمەڵێك سندوق لەشوێنەكەدەربكەن”.

هەروەها لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا ڕایگەیاندوە “ئاگرەکە بۆ بە ئامانجگرتنی سندوقەکانی ھەڵبژاردن و ئەو سندوقەکانە بووە کە فلاش میمۆرییەکانی دەنگدانی تێدا بووە”

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …