دوو شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / ناڕەزایەتی دەربڕینی کارمەندانی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کرماشان

ناڕەزایەتی دەربڕینی کارمەندانی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کرماشان

 کارمەندانی ناوەندی دەنگو رەنگی پارێزگای کرماشان سەبارەت بە دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانیان،لە هەوڵی مان گرتن دان  و بەرپرسی دەنگ و  رەنگیش هەڕەشەی توندی لێیان کردووە.

ژمارەیەک لە کارمەندانی ئیدارەی دەنگ و رەنگی ناوەندی کرماشان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی خراپی گوزەرانیان و دواکەوتنی مووچەی مانگانە رۆژی یەکشەمە (٢٠ی جۆزەردان) لە حەوشەی ئەو ناوەندە مان بگرن.

یەکێک لە کارمەندانی دەنگ و رەنگی کرماشان راگەیاند کە ئەوان خوازیاری پێدانی مووچەکانیان و مافە ئیداری و یاسایی و بیمەکانیان بوون.

دەنگ ورەنگی کرماشان ٢٥٠ کارمەندی گربەستی هەیە کە نزیک بە نیوەی کارمەندانی ڕەسمی ناوەندی گشتیی ئەو ئیدارەیەن.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، رەزا رەحیمی لێپرسراوی دەنگ و رەنگی کرماشان هەڕەشەی لە کارەندەکان کردووە کە ئەگەر درێژە بە مانگرتنەکەیان بدەن، نە تەنیا لەسەر کار دەردەکرێن، بەڵکوو بە تۆمەتی تەبلیغ بە دژی نیزام پەروەندەیان بۆ ساز دەکرێت.

 

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.