پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ناڕەزایەتی چالاکانی مەدەنیی سەردەشت و پیرانشار لە مەڕ بێدەنگی نوێنەری ئەو شارانە

بێدەنگبوونی نوێنەری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیسی ڕژیمی ئێران، لە مەڕ کوشتنی کۆڵبەران لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمەوە، ناڕەزایەتیی چالاکانی مەدەنیی ئەو دوو شارەی لێ کەوتەوە.
چالاکانی مەدەنیی شارەکانی پیرانشار و سەردەشت بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک لە بارودۆخی کۆڵبەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە مەڕ بێدەنگبوونی ڕەسووڵ خزری، نوێنەری ئەو دوو شارە لە مەجلیسی ڕژیم لە بەرامبەر بە کوژرانی کۆڵبەران ناڕەزایەتییان دەربڕی.

چالاکانی مەدەنی دەڵێن: “هەموو ڕۆژێک شایەتی کوژران و بریندار کردنی  کۆڵبەرا لە شارەکانی پیرانشار و سەردەشتین و ڕەسووڵ خزریش لەو پەیوەندییەدا بێدەنگە .

هەروەها عوسمان موزەین، پارێزەری ناسراوی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، لە بێدەنگیی ڕەسووڵ خزری، ناڕەزایەتی دەربڕیوە و نووسیوویەتی: “ڕەسووڵ خزری دەیەوێت هەموو خەڵک کۆڵبەر بن، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم پیشەیە بەپێچەوانەی کەرامەتی مرۆڤەکانە. خۆش بە حاڵی ئێمە سەردەشتییەکان، کە ماوەی ٦ ساڵە بێنوێنەرین. ناوبراو (ڕەسووڵ خزری) نە بە ناو و نە بە کردەوە نوێنەری ئێمە نییە و کەمترین دەنگی خەڵکی شاری سەردەشتی بەدەست هێناوە، کە ٢٠٠ هەزار دەنگە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد لە ناوچەی “مێرگە چەکۆ” لە نزیک ئاوایی “زێوکە و ماشکان” سەر بە شاری پیرانشار دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمەوە و لە ئەنجامی دەسڕێژی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، کاسبکاریکی کورد، بە ناوی “ئەسعەد حەسەنزادە” خەڵکی پیرانشار دەسبەجێ گیانی لە دەست دەدات.

هەروەها، شەوی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان، هێزەکانی حکوومەتی ئێران، جێگیر لە پاسگای کەپرانی شاری سەردەشت، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک کۆڵبەری ئەو ناوچەیە کردووە و لە ئاکامدا یەکێک لە کۆڵبەرانی کورد بە ناوی ئەسکەندەر.ف ، گیانی لە دەست دا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …