هه‌ینی 14 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / لاوێکی تەمەن ٢٤ساڵی سەقزی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لاوێکی تەمەن ٢٤ساڵی سەقزی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لاوێکی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی  ١٨ی جۆزەردانی، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی شاری سەقز خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

ئەو لاوە کوردە بە ناوی ”سینا خەلیفەزادە“و دانیشتووی گەڕەکی حەماڵاوا بووە.

لەسەرەتای ساڵی نوێیی هەتاویویەە تا ئێستا لەشارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان وەکوو سەقز، سەردەشت، مەهاباد، سەرابلە، ورمێ، مەریوان، خوڕەم ئاوا، ئیلام، کامیاران، ئیسلام ئاوا، شنۆ و سەرپێڵی زەهاو، هەوڵە خۆکوژیەکان پەرەی سەندووە و زیاتر لە ٢٥ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

بابەتی هاوپۆل

گوشار خستنە سەر ئەنجوومەنی ژینگەی وڵات لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیم لە شاری بۆکان

شارەداریی و فەرمانداریی شاری بۆکان، گوشاریان خستوەتە سەر ئەنجومەنی ژینگەی “وڵات”، کە دەبێت چالاکییەکانیان ڕابگرن.