دوو شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2018
ماڵەوە / کوردستان / گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی بەر بوونەوە لە بەرزایی

گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی بەر بوونەوە لە بەرزایی

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری پاوە، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی هەینی ١٨ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “سەبوور قادری”، تەمەن ٤٧ ساڵ، خەڵکی ئاوایی نەجاڕ” سەر بە شاری پاوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان، ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ترسی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران، ڕێگای هەڵە بۆ کۆڵبەری هەڵبژاردبوو، کە دواتر لە بەرزایی دەکەوێتە خواروە.لە دوایی ئەو ڕووداوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “تاڵەقانی شاری کرماشان کرابوو، کە دواتر بە هۆی قورس بوونی برینەکەی ، گیانی لە دەست دا.

 

بابەتی هاوپۆل

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر ی دیکە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی کەوتنی کەل و پەلەکان بەسەریدا و کۆڵبەرێكی دیکە بە هۆی …