بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری شنۆ

لە بەرزاییەکانی کێلە شین سەر بە شاری شنۆ دوو کۆڵبەری کورد  بە تەقەی هێزەکانی سپای ڕژیم بریندار بوون.

شەوی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی “کێلەشین” سەر بە شاری شنۆ، دەکەونە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، دوو کۆڵبەری کورد بە سەختی بریندار دەبن.

ئەم دوو کۆڵبەرە کوردە، کە گوللە بە سێنگ و لاقیان کەوتووە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سۆران لە هەرێمی کوردستان کراون و دواتر یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندەی دەرمانی شاری هەولێر گوازرایەوە.

ئەم دوو کۆڵبەرە ئێستا لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دان و دۆخی تەندروستیان جێگیر ڕاگەیاندراوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو ،هێزەکانی ئیتلاعات گوشاریان خستوەتە سەر بنە ماڵەی ئەو دوو کۆڵبەرە کە لە ئەگەری بڵاو کردنەوەی ناوی ئەو دوو کۆڵبەرە  لە لایەن هێزەکانی ناوەندی ئیتلاعات دەستگیر دەکرێن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …