دوو شه‌ممه‌ 20 ئایار 2019
ماڵەوە / ئێران / فه‌رمانده‌یه‌كی باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ سووریا كوژرا

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ سووریا كوژرا

فه‌رمانده‌یه‌كی نیزامی له‌ به‌ره‌ى باشووری سووریا، كه‌ سه‌رپه‌رشتى گرووپه‌كانى ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كات له‌هه‌ردوو پارێزگاى درعا و قونه‌یتره‌ و سه‌ر به‌ سوپاى سووریای ئازاده‌، ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یه‌كی بالآى سه‌ربازیی ئێرانی له‌ ده‌رعا، كوژرا.
فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ڕژیمی ئێران له‌ درعا به‌ناوى (خه‌لیل ته‌ختى نه‌ژاد) و ژماره‌یه‌ك له‌ پاسه‌وان و سەربازی ئێرانی له‌ ئه‌نجامى بۆردوومانى هێزه‌كانمان له‌ناوچه‌ى دێر عه‌ده‌س له‌ باكوورى خۆرئاواى ده‌رعا كه‌ به‌ سێگۆشه‌ى مه‌رگ ده‌ناسرێت، كوژرا”.
فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هێزه‌کانی ئێران  و حزبوڵڵاى لوبنان تائێستاش له‌ پارێزگاى درعا و ڕیف دیمه‌شق ماونه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین بنكه‌ و باره‌گایان له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، كه‌ گه‌وره‌ترینیان له‌ تلوول فاتیمه‌یه‌، هەروەها وتی “جلى سه‌ربازیی سوپاى سووریایان له‌بردایه‌ و ئاڵاى سووریاش به‌سه‌ر ۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه‌ دادەنێن.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

گیان لە دەستدانی دوو کۆڵبەر لە ورمێ

ڕۆژی یەک شەممە دوو کۆڵبەری کورد، خەڵکی ناوچەی تەرگەوەر، لە کاتی پەڕانەوە لە ڕووباری “جێرمێ” …