سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

خۆ کوژی پەرستارێکی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە

بە هۆی وەدواکەوتن و پێنەدانی موچەی مانگانە لە لایەن بەرپرسی نەخۆشخانەی تەوحید، یەکێک لە پەرەستارەکانی ئەو نەخۆشخانەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
چەند ڕۆژ پێش، ژنە پەرستارێکی کورد،بە ناوی نەشمیل حوسێنی، لە ئەنجامی پێنەدانی موچە و پارەی ئیزافەکاری، لە لایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.

ئەو ژنە پەرەستارە، لە ڕیگای خواردنی حبەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و پاش چەند ڕۆژێک لە بێهۆشیی درێژەخایەن، ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی جۆزەردان، گیانی لە دەست دا.

دەوترێ، پاش بڵاوبوونەوەی خۆکوژیی ئەو ژنە پەرەستارە، بەرپرسانی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە، هەوڵی سەرپۆشکردنی خۆکوژیی ناوبراویان داوە.

هەواڵە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن خۆکوژیی ئەو پەرەستارە کوردە بە هۆی زاڵبوونی کەش و هەوای پۆلیسی لەو نەخۆشخانەیە و پێنەدانی پارە و ئیزافەکاری، بووە

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …