سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

بانکی سەرمایەگوزاری  ئوروپا، سەرمایەگوزاری لە ئێرانی ڕاگرت

بانکی سەرمایەگوزاریی ئوروپا لە دوایی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی ئێران لە گەڵ پێنج وڵاتی جیهان(بەرجام)  لە لایەن ئەمریکاوە، بە هۆی فشارەکانی ئەمریکا، داواکاریی یەکێتیی ئورووپای بۆ سەرمایەگوزاریی لە ئێران ڕەت کردەوە.
بانکی سەرمایەگوزاریی ئوروپا لە ژێر فشارەکانی ئەمریکا بازرگانی لەگەڵ ڕژیمی ئێران ڕادەگرێ.
بانکی سەرمایەگوزاریی ئورووپا باسکی پێدانی وام بە یەکێتیی ئوروپایە ئێستا دوایین بڕیاری خۆی داوە و پشتیوانیی لە گەماڕۆکانی ئەمریکای کردووە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە یەکێتیی ئوروپا بەردەوام پێداگریی لەسەر مانەوەی بەرجام دەکات.
ڕۆیتەرز دەنووسێ: ٦ دیپڵماتی یەکیەتیی ئورووپا و لایەنە پێوەندیدارەکانی ئەو یەکێتییە لەوە نیگەرانن کە گەڵاڵەی کۆمیسیۆنی ئورووپا بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی چەند ملیارد دۆلاری جێبەجێ نەکرێ.
بانکی سەرمایەگوزاریی ئورووپا، ساڵی ڕابردوو توانی زیاتر لە ٥٦ ملیارد یورۆ لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بۆ یەکیەتیی ئەرووپا ڕابکێشێ.
هەر لەو پێوەندییەدا شیرکەتی ماشین سازیی پێژۆی فەڕانسەش ڕۆژی دووشەممە١٤ی جۆزەردان بە پێی قانوونی ئەمریکا دەبێ هێڵی بەرهەمهێنانی خۆی لە ئێران بە خێرای ڕابگرێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …