دوو شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / پەرەسەندنی نەخۆشی سالک لە نێو بۆمەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان

پەرەسەندنی نەخۆشی سالک لە نێو بۆمەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان

لە دوایی بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی کەناوچەی سەرپێڵ زەهاو و کرماشانی هەژاند و بەو هۆیەوە هەزاران کەس برینداربوون و دەیان کەس گیانیان لە دەست دا و زۆرینەی دانیشتوانەکەی بێ ماڵ وحاڵ بوون ،هەروەها چەندین نەخۆشی دیکە وەکوو خەمۆکی و حاڵەتی نەفسی وخۆکوژی ودەیان چەشنە نەخۆشی بێهداشتی وتەنانەت نەخۆشی پێستی(سالک) کەدیارترینیانە بلاو بوەتەوە.

بە هۆی پێڕانەگەیشتنی بەر پرسانی ڕژیم بەو ناوچانە و کەمتەرخەمی کردنی بەرپرسانی بێهداشتی پارێزگای کرماشان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بارۆدۆزی دانێشتوانی نێو خێوەتەکان نالەبارتر دەبێت کە ۶ مانگ دوای بوومەلەرزە وتائێستەیش لەنێو خێمەدا دەژین.

تائێستە لەلایەن بەرپرسان ولایەن پێوەندی دارەکانی ڕژیمی ئیسلامییەوە هیچ بەدواداچوون وچارەسەرییەک ناکرێت و زۆرینەی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن خەڵک وڕێخراوە خێرخوازەکانەوە جێبەجێ دەکرێن. بەوحاڵەیشەوە چەنددین حاڵەتی نەخوازراوی وەکوو گیان لەدەستدانی ژنان ومنداڵان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و سەرما وخۆکوژییەوە هاتوونەتە ئاراوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.