دوو شه‌ممه‌ 20 ئاب 2018
ماڵەوە / کوردستان / چالاکێکی مەدەنی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرا

چالاکێکی مەدەنی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرا

یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزەئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، گوڵاڵە مورادی چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی هەروەها چالاکی مافی منداڵان، خەڵکی شاری شنۆ دوای هەڕەشەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دیاری نەماوە و بنەماڵەی ناوبراو لەسەر ئەو بروایەن کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

گوڵاڵە مورادی کە پێشتر لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەی لێ کرابوو کە نابێ بەردەوام بێت لە چالاکیەکانی.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم چالاکە مەدەنیە بە یەک جاری وون دەبێت و بنەماڵەکەی دەڵێن دڵنیاین لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بنەماڵەی مورادی چەندین جار سەردانی بنکەی ئیتلاعاتی شاری شنۆیان کردووە، بەڵام هیچ زانیاریەک لە بۆ چارەنووسی کچەکەیان ور نەگرتووە.

 

بابەتی هاوپۆل

شاعر و نووسەری خەڵکی مەریوان حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا

نووسەر و شاعیرێکی کورد بە ناوی ئارام فەتحی خەڵکی شاری مەریوان لە دوو حوکمی جیادا …