چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی پیرانشار

شەوی ڕابردوو ١٠ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی ”بەردە ڕووخاو“دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی  پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بە سەختی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە کوردە بە ناوی “عەبدوڵڵا” خەڵکی ئاویی “قەڵاتە ڕەش”سەر بە  شاری پیرانشارە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە گوللەی بەر لاقی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.

“عەبدوڵڵا بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە”.

لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا تا ئەمڕۆ هەینی، ٦ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەو خۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە ناوچەکانی شنۆ، پیرانشار و بانە، بوونەتە قوربانی.

.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …