دوو شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / مەریوان؛ دوو خۆشک کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
Rear view on the woman holding slipknot as a symbol of suicide

مەریوان؛ دوو خۆشک کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

لە شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە ، دوو خوشک پێکەوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ڕۆژی پێنجشەممە ی ١٠ی جۆزەردانی ٩٧ی هەتاوی، دوو خوشکی مەریوانی لە گەرەکی (تەپەی موسکی) ئەو شارە، بە خۆ هەڵواسین کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ئەو دوو خوشکە ناویان (ئامینە) تەمەن ٣٠ ساڵ و (خەدیجە) تەمەن ٣٥ ساڵ بووە، کە خەڵکی گوندی چنارە و دانیشتووی شاری مەریوان بوون.

ئەو دوو خوشکە بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە سەرقاڵی  فرۆشتنی گیای بەهاری بوون، هۆکاری خۆکوشتنەکەشیان بۆ هەژاری و کێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گوڵان، دوو خوشکی دیکە کە خوێندکاری یەکێک لە زانکۆکانی کرماشان بوون لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە هەوڵی خۆکوشتنیان دا، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوو.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.