چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە شاری شنۆ

 کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران بە توندی بریندار بوو.

ڕۆژی سێ شەممە ٨ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلیم خەلیلی” دانیشتووی ناوچەی “دەشتەبێڵ” سەر بە شاری شنۆ، به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران بریندار کرا.

ئەوە کۆڵبەرە لە دەورووبەری شاری نەڵۆس سەر بە شاری شنۆ تووشی ئەو ڕووداوە بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تەورێز کراوە.

لەو پێوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردان لە بەرزارییەکانی شاخی “کێلەشین و سپیڕێز” ، سێ کاسبکاری کورد بە ناوەکانی “ڕێبوار مورادی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “کانی ڕەش”( کوژراو )، سیروان مورادی برای ڕێبوار و خەلیل فەڕۆخی بریندار بوون .
خەلیل فەڕۆخی، کاسبکاری کورد بە هۆی بەرکەوتنی گولـلە لە شانی بە سەختی بریندار بووە و گوازرایەوە بۆ  نەخۆشخانەی “ئیمرجێنسی” شاری هەولێر لە باشووری کوردستان.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …