چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی شارۆمەندانی بۆکانی لەبەرانبەر فەرمانداری

ڕۆژی ۹ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هاوڵاتیانی بۆکانی لەناڕەزایەتی دژ بە نەبوونی پێداویستی ژیان لەبەرانبەر فەرمانداری بۆکان کۆبوونەوی ناڕەزایەتیان پێک هێنا.

هاوڵاتیانی گەڕەکەکانی ” ناڵەشکێنە ، پشتی سی مەتری و مزگەوتی یاسین” لەناڕەزایەتی بەرانبەر بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە، نەبوونی سیستەمی ئاوەڕۆ و سودمەند نەبوون لەگازی شاری، لەبەرانبەر فەرمانداری دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی .

هاوڵاتیانی ئەم ناوچانەی شاری بۆکان، نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممە لە ڕێپێوانێکدا خۆیان گەیاندە بەردەم فەرمانداری بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی خۆیان دژبە ئەم بەشە لەسیستەمی دەوڵەتی دەرببڕن ودەستیان بەداواکارییەکانیان وەکوو هاوڵاتییەک بگات.

جێگەی باسە کە دانیشتوانی ئەم گەڕەکانە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری ئەو پێداویستیە سەرەتاییانە، لەماوەی ساڵانی ڕابردوو ناڕەزایەتی خۆیان گەیاندووە بە بەرپرسان؛ بەڵام تائێستا هیچ دەسپێشخەرییەک لەمەڕ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە لە لایەن بەرپرسانەوە نەهاتوەتە ئاراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …