پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ڕۆژی یەک شەممەی ڕابردوو منداڵێکی خەڵکی سنە لە پارکێکی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە (٦ی جۆزەردانی ٩٦ی هەتاوی)، منداڵێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “سەید محەمەد فەتاحی لە کاتی یاری کردن لە پارکی منداڵانی ئەم شارە بە هۆی وەرگەڕانی دەزگایی یارییەکە گیانی لەدەست دا.

ئەم رووداوە بە هۆی وەرگەڕانی یاری چەرخو فەلەک ڕووی داوە و وەرگەڕانەکەش بۆ کۆن بوون و لە کار کەوتوویی کەرەستەی یارییەکە بووە.

هەرچەند بەرپرسانی ئەم پارێزگایە کورژرانی ئەم منداڵەیان پشت ڕاست نەکردووەتەوە بەڵام یەکێک لە خزمەکانی بنەماڵەی محەممەد وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە  وتی کە بنەماڵەی فەتاحی لە لایەن ئیتلاعاتی شاری سنەوە هەرەشەیان لێ کراوە کە لەبارەی کوژرانی کوڕەکەیان لەگەڵ میدیاکان وتووێژ نەکەن.

دوای ئە وڕووداوە، بەهەمەن ئینتزاری، بەرپرسی چاوەدێری ئاندازیاری ئێران بەشی کوردستان، لە وتووێژ لەگەڵ میدیای حکومەتی ”تەسنیم” وتوویە کە شاری یاری منداڵان نا ئیستاندارد و مەترسیدارە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …