یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

کۆژران و بریندار کردنی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە.

 

 هێزە چەکدارەکانی ئێران، کاروانی کاسبکارانی خەڵکی شنۆ لە ناوچەی سپی ڕێز دەدەنە بەر دەسرێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدەدات و یەکی دیکەش بریندار دەبێت.

ڕێبوار مورادی ٢٨ ساڵ تەمەن خەڵکی ئاوایی کانی ڕەش لەو هێرشەدا گیانی لە دەست ئەدات.

رێبوار مورادی باوکی منداڵێکی ساوای یەک ساڵانە و لەبەر دابین کردنی بژێوی بنەماڵەکەی ڕووی لە کاری کۆڵبەری کردبوو.

هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “خەلیل ئەحمەدی ۳۲ساڵان” خەڵکی ئاوایی دڕۆلەی سەر بە شاری شنۆ، لەم دەسترێژکردنەدا دوو گوللـه‌ به‌ر ده‌ست و قاچی كه‌وتووه‌ و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی لە بنکەی تەندروستی سیدەکان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران لە باشووری کوردستان كراوه‌.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …