سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

مانگرتنی توێژە جیاجیاکان تادێت لە ئێران پەرە دەستێنێت

ماوەی زیاتر لە یەک مانگە، چین و توێژە جیاجیاکانی بەشێکی زۆر لە ناوچە و شارە گەورەکانی ئێران بەهۆی خراپی باری ژیان و گوزەرانەوە دەستیان داوەتە مانگرتن و ئەم مانگرتنانەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنن.

مانگرتنی کرێکاران لە کەرتەکانی ڕێگای ئاسن و کارگەکانی قەند، لە شارەکانی ئەهواز، ئەندیمشک، شیراز، تاران، تەورێز، ئیسفەهان و چەندان شاری دیکە، درێژەدەری ئەو ڕەوتە مانگرتن و ناڕەزایەتیانەیە کە بەرانبەر بە ژیان و گوزەران و بێکاری و گرانی و کەمتەرخەمیی حکوومەت ناو بەناو ڕوو دەدەن.

لە چەند هەفتە لەمەوبەریش مامۆستایان چەند شاری ئێران و هاوکات شارەکانی سنە، مەریوان و کرماشانیش دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایی

. ڕێکخراوی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و شۆفێرانیش لە ناڕەزایی بە دۆخی خراپ و شپرزەی ئابووری، گرانبوونی کەلوپەل و کەمیی کرێی بار لە چەندین شاری ئێران مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.

کەمیی گاز لە تاران و کەمیی بەنزین لە ئەراک، شیراز و چەند شارێکی دیکەی پارێزگای فارس، بووەتە هۆی ئەوەی کە قەرەباڵغییەکی زۆر لە وێستگەکان دروست ببێت و گرفت بۆ هاتوچۆ و هاووڵاتیان پەیدا بووە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هەتا ئێستا شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری زیاتر لە دە شاری ئێران لەم شەپۆلە مانگرتنەدا بەشدارییان کردووە و لە هەر شارێک بە جۆر و شێوازێک ناڕەزاییان دەربڕیوە، کە ئەمەش بووەتە هۆی گرفتی چارەسەرنەکراوی هاتوچۆ و گواستنەوەی بار.

نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر لە زیاتر لە 100 شاری ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایی فراوانی خەڵک لە بەرانبەر گرانی، بێکاری و ڕەوشی خراپی ژیان هاتە ئاراوە، کە توندوتیژیی زۆری لێ کەوتەوە کە تێیدا زیاتر لە 20 کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران و بە سەدان کەسیش بریندار و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش دەستگیر کران.

هەفتەی رابردووش لە شاری (کازروون)ی سەر بە پارێزگای فارس خۆپیشاندانی خەڵک لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە بە گولە وەڵامی دراویەوە وچەند کوژراو و چەندین کەسی دیکەش بریندار و بە دەیان ئۆتۆمێلی حکوومەتی و بینا و باڵەخانەی دامودەزگاکان ئاگریان تێ بەر درا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …