دوو شه‌ممه‌ 18 ئازار 2024

سپای پاسداران ڕێگری لە ئازادکردنی زیندانییەکی سیاسی کورد کرد

سپای پاسدارانی ڕژیم لەگەڵ ئازادکردنی محەمەد نەزەری، زیندانی سیاسی کورد دژایەتی دەکات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “کاتێک محەمەد نەزەری لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرتبوو، داواکاری گشتیی رژیم لەگەڵ ناوبراو چاوپێکەوتنی کرد و بەڵێنی ئازادکردنی محەمەد نەزەری دا، بەڵام سپای پاسداران دژایەتی لەگەڵ ئازادبوونی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە دەکات”.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: “سپای پاسداران، داوایان لە محەمەد نەزەری کردووە لە بەرامبەر ئازادبوونی لە زیندان، “توبە‌ نامە”یەک بنووسێت”.

ئەو زیندانییە سیاسییە بە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە “ماوەی ٢٤ ساڵ بە بێتاوان لە زیندان دام، ئێستا بۆ بێتاوانییەک کە نەمکردووە، تۆبە بکەم”.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: “محەمەد نەزەری پاش ڕەتکردنەوەی داواکاریی سپای پاسداران، لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووی هەتاوی بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە”.

محەمەد نەزەری، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری “ساین قەڵا”، ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٧٣ی هەتاوی، لە لایەن مەئموورانی ئەمنییەتیی سپای ئەبووزەری شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگاکانی رژیمەوە حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپا و هەتا ئێستا لە مافی هەر جۆرە مورەخەسییەکی یاسایی بێبەرییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …