سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

ڤیدیۆ.. دوو كچی دیكەی ناڕازی دژ بە حیجابی ئیجباری دەستگیركران

بزوتنەوەی ناڕەزایی ژمارەیەك لە ژنان كچانی ئێرانی دژی حیجابی زۆرەملێ بەردەوامە‌و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو دوو كچی دیكە دەستگیركران.

بەپێی هەواڵی میدیاكان ئەم كچانە كە بەناوی “كچانی شەقامی شۆڕش” بەناوبانگن، بەتاوانی هەڵكردنی روسەری‌و حیجابەكانیان دەستگیر‌و سوكایەتییان پێكراوە.
یەكێك لەو كچانە ناوی “شاپەرەك شەجەری زادە”یە‌و كە چوارشەممەی رابردو دەستگیركراوە‌و بەوتەی بنەماڵەی توشی لێدان‌و سوكایەتی بووەتەوە.

كەسی دووەم كچێكە بەناوی “ویدا موەحد” كە ڤیدیۆی گرتنەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەرای ناوەتەوە. لەو گرتە ڤیدیۆییەدا “ویدا” لەسەر سەكۆیەك وەستاوە‌و روسەرییەكەی هەڵكردوە بەڵام یەكێك لە مامورانی رژیم فرێی دەداتە خوارەوە.

ڤیدیۆكە ببینن:

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …