یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئازار 2023

توركیا دژی عەفرین گازی شیمیایی بەكارهێنا

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رۆژی هەینی 27ی رێبەندان رایگەیاند كە هێزەكانی سوپای توركیا گوندێكی كانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستانیان تۆپبارانی شیمیایی كردوە.

ئاژانسی رۆیتێرز بڵاویكردەوە لەئەنجامی ئەو هێرشەدا لانیكەم 6 كەس بەركەوتوون. لەمبارەوە بروسك هاساكا، وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل بە رۆیتێرزی وتوووە: سوپای توركیا گوندێكیان لەباكوری عەفرین لەنزیك سنوری توركیا تۆپبارانی شیمیایی كردوە كە بەهۆیەوە 6 كەس بەركەوتوون.

توركیا مانگی رابردوو ئۆپەراسیۆنێكی بەناوی “چڵی زەیتون” دژی رۆژئاوای كوردستان‌و كانتۆنی عەفرین دەست پێكرد كە تا ئێستاش بەردەوامە‌و لەم هێرشەدا دەیان هاوڵاتی مەدەنی كوژراوو برینداربوون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …