چوار شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / چارەنوسی گیراوەكانی شنۆ نادیارە

چارەنوسی گیراوەكانی شنۆ نادیارە

ماوەی نزیكەی مانگێكە 12 هاوڵاتی خەڵكی شاری شنۆ لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە دەستگیركراون كە تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.

سەرەتای مانگی رێبەندان 17 كەس لە خەڵكی شاری شنۆ ‌و ئاواییەكانی دەوروبەری، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لەحیزبە كوردستانییەكان لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركران كە پاش ماوەیەك 5 كەسیان ئازادكران، بەڵام سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەكانیان تا ئێستا چارەنوسی ئەو دوانزە كەسەی دیكە دیار نیە.

بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست ناوی گیراوەكان بەمجۆرەیە:

١ـ ڕزگار ئەمینی خەڵکی شنۆ

٢ـ محەمەمد ئەمین ئەفزەڵی خەڵکی گوندی بێمزورتێ

٣ـ محەمەممەد فەرزاد خەڵکی گوندی خوڕشت

٤ـ محەمەمد ئەمیری خەڵکی شنۆ

٥ـ محەممەد مەحموود تاش خەڵکی ئاوایی خورشت

٦ـ حامید زەریفە خەڵکی ئاوایی خورشت

٧ـ مەنسوور قادر زادە خڵکی گوندی رەش گوند

٨ـ محەممەد سوورە خڵکی گوندی رەش گوند

٩ـ فەتاح عەلی کورد خەڵکی گوندی نەرزیوێ

١٠ـ مامەند عەلی کورد خەڵکی گوندی نەرزیوێ

١١ـ شەفیع فەقی زادە خەڵکی گوندی تاچیناوێ

١٢- یونێس شەریفی خەلکی شنۆ

بابەتی هاوپۆل

نگرانی صنعت نساجی و پوشاک ایران از تعطیلی، زیر فشار تحریم‌‌‌ها

دبیر اتحادیە تولید و صادرات نساجی ایران؛ روز چهارشنبه ٣٠ ابان ماە ضمن ابراز نگرانی …