2 لاوی كورد لەلایەن هێزەكانی رژیمی ئیسلامییەوە دەستگیركران

هێزەكانی ئیتلاعات لەشارەكانی ورمێ‌و بانە دوو هاوڵاتی كوردیان دەستگیر كرد‌و راپێچی گرتوخانە كرد.

بەپێی زانیارییەكان رۆژی یەكشەممە 3ی بەفرانبار هێزەكانی رژیم لەشاری بانە، لاوێكی ئەو شارەیان بەناوی رەزا مریەمی، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكانی نەیاری رژیم دەستگیركرد.

لە رۆژانی رابردووش هاوڵاتییەكی كورد خەڵكی ئاوایی گەنگەچین سەر بە شاری ورمێ بە ناوی پەیمان میرزادە، بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردیەكان، لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر‌و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …