دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / سنە.. چارەنوسی سێ بەندكراوی كورد نادیارە

سنە.. چارەنوسی سێ بەندكراوی كورد نادیارە

نزیكەی دوو مانگە چارەنوسی سێ لاوی خەڵكی ئاوای تەوریوەری شاری سنە كە لایەن هێزەكانی رژیمەوە دەستگیراكرابوون نادیارە.
بەپێی ئەو هەواڵەی بەزاگرۆس پۆست گەیشتووە نزیكەی دوو مانگە هەر یەك لە ئارام عەلی رەزایی، بێهنام عەلی رەزایی‌و فاتێح حاجی ئەحمەدی خەڵكی ئاوایی تەوریوەر سەر بەشاری سنە لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر‌و رەوانەی شوێنێكی نادیار كراون.
لەم ماوەیەشدا سەرەڕای سەردانی بەردەوامی بنەماڵەكانیان بۆ بەردەم ناوەندە ئەمنییەكان‌و ئیدارەی ئیتلاعات هیچ زانیارییەكیان لەسەر چارەنوسی رۆڵەكانیان پێ نەدراوە.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …