پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ ژمارەیەك حیزبی ئێرانی داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن.

لە رێكەوتننامەكەی “شۆرای دیموكراسی خوازانی ئێران” كە لەلایەن 10 رێكخراو‌و لایەنی سیاسی ئێرانی ئیمزا كراوە‌و هەریەك لە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران (حزب كوملە ایران)‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان لە واژۆاكارانی ئەو رێكەوتنامەیەن، هەشت خاڵ وەك بنەما دەنوسن كە لەسەر رێكەوتن‌و ئاراستەی لایەنەكانی دیكەیان كردوە.

لەخاڵی حەوتەمی رێكەوتننامەكە باس لە یەكپارچەیی خاكی ئێران كراوە‌و كە لایەنەكان پێی پابەند دەبن.

بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگەنامانە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەیەكی زۆری بووە.

بابەتی هاوپۆل

کوردێکی دیکە لە تاران گیانی بەخت کرد

ھاوڵاتیەکی دیکەی کورد لە تاران گیانی بەخت کرد. پاش گیانبەختکردنی مینا شێخی ژنە کوردی ٥٩ …