یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

بەپەلە.. کاروانی گەیاندنی یارمەتی بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان دیسان قوربانی لێکەوتەوە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئۆتۆمبیلێکی دیکەی کاروانی یارمەتی گەیاندن بە ھاوڵاتییانی بوومەلەرزە لێدراو تووشی رووداوی ھاتوچۆ بوو.

بە پێی ئەو ھەواڵەی بە زاگروس پۆست گەیشتووە: دوێنێ ھەینی کاروانێکی دیکە لە یارمەتییەکانی خەڵکی شاری سنە بۆ ھاوڵاتییانی بوومەلەرزە لێدراو بەڕێ کرا، کە بەداخەوە یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکان لە ناوچەی داڵاھوو تووشی رووداوی ھاتوچۆ بوو و بەو ھۆیەوە سێ کەس بە سەختی بریندارن.
ناوی ئەو سێ ھاوڵاتیەی خەڵکی سنە بریتین لە: ئارێز ساعدپەنا، ئەمیر بەرازەندە و سامان ئەحمەدی.

شایانی باسە، ئەم ھاوڵاتییان چەندین ئۆتۆمبیلی بارھەڵگر و ئۆتۆمبیلێکی سەوارییان پێ بووە و ھەڵگری ئەو یارمەتییانە بوون کە خەڵکی گەڕەکی خیابانی یانزە میتری شاری سنە کۆیان کردووەتەوە و ئۆتۆمبیلە سەوارییەکە بە ھۆی ماندووبوونی زۆری شۆفیرەکەیەوە تووشی ئەو رووداوە بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …