شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

مەحمود ساڵحی لەنەخۆشخانەوە رەوانەی زیندان كرایەوە

هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری سەقز مەحمود ساڵحی، هەڵسوڕاوی کرێکاریی کورد، لە نەخۆشخانە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە دەگەڕێننەوە.

مەحمود ساڵحی چالاکی کرێکاریی کورد، کە بۆ چارەسەریی پزیشکی برابووە نەخۆشخانە جارێكی دیكە بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گوازرایەوە.

مەحمود ساڵحی سەرەڕای نەخۆشی دڵ بە هۆی کێشەی گورچیلە دەبێ حەفتەی دوو جار دیالیز بکرێت. ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، ئەو چالاکە کرێکارییە بەپێی حوکمی دادگای سنە بە قووڵبەستی لە نەخۆشخانە دیالیز کراوە و بۆ تێپەڕاندنی ساڵێک حوکمی زیندانی تەعزیری بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گوازرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …