چوار شه‌ممه‌ 8 نیسان 2020
ماڵەوە / کوردستان / لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی محەمەد نەزەری‌و مەحمود ساڵحی دەكات

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی محەمەد نەزەری‌و مەحمود ساڵحی دەكات

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی دەستبەجێی محەمەد نەزەری‌و مەحمود ساڵحی، بەندكراوانی كورد لە زیندانەكانی ئێران دەكات.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە، مەحمود ساڵحی و محەمەد نەزەری دوو زیندانیی باوەڕمەند بە هۆی ناجێگربوونی باری تەندروستیان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و لە کاتی چارەسەریی دەستیان بە تەختی نەخۆشخانە بەند کرابوو.

ڕەها بەحرەینی، لێکۆڵەری ڕێکخراوەكە لە کاروباری ئێران، لەسەر ئەو بابەتە دەڵێت: “جێگای داخە کە بەرپرسانی ئێران بە جێگای ئازاد کردنی دەستبەجێی مەحموود ساڵحی و محەممەد نەزەری، ئەو دوو کەسەیان وەک تاوانبار قۆڵبەست کردووە و لە گەڵ ئازار و ئەشکنجە و سووکایەتی کردن بەرەوڕوو بوونەتەوە”.

بابەتی هاوپۆل

٥٠ کادری دەرمانی سەقز تووشی کۆرۆنا بوونە

سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کۆنترۆڵی نەخۆشی کوشندەی کۆرۆنا، دۆخی شاری سەقز هێشتاکە …