سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

بە بۆنەی مەرگی مام جەلال

جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق ئەمڕۆ لە وڵاتی ئەڵمان كۆچی دوایی كرد.

جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق ‌و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، رۆژی17-12-2012 لەبەغدا بەهۆی باری تەندروستییەوە، رەوانەی نەخۆشخانەیەك لە وڵاتی ئەڵمان كراو دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، رۆژی 19-7-2014 گەڕایەوە سلێمانی.
پاشان جارێكی دیكە بۆ هەمان مەبەست برایەوە ئەڵمانیا، دواتر برایە نەمسا، لەمانگی ئەیلوولی ساڵی 2016ەش گەڕایەوە كوردستان‌و باری تەندروستی باشتر بوو، لەوكاتیشەوە تاوەكو ئێستا ناوەناوە سەركردەو كەسایەتییەكان سەردانیان دەكرد. بەڵام لەم چەند رۆژەدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە دەیگەرێننەوە بۆ ئەڵمانیا و ئەمرۆ 3/10/2017 بۆ دواجار کۆچی دوایی دەکات.

کورتەیەک لە ژیاننامەی مام جەلال:

جەلال حیسامەددین نوورەڵڵا تاڵەبانی. کوڕی خەدیجە و ناسراو بە مام جەلال. رۆڵەی رێبەرانی تەکیەی تاڵەبانی لە شاری کۆیەی باشووری کوردستان. لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٣ی گوندی کەلکان، لە بناری چیای کۆسرەت. دەرچووی کۆلێژی یاسا، چالاکوانی پێشووی قوتابیان، رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار. هەروەها یەکەمین کورد کە بووەتە سەرۆککۆماری عێراقەو ساڵی ٢٠١٢ بەهۆی جەڵتەی دڵ و مێشکەوە رەوانەی ئەڵمانیا کرا. ئێستا دوای زۆرتر لە ساڵ و نیوێک دەگەڕێتەوە کوردستان

مام جەلال لە شاری کۆیە و لە تەمەنی هەرزەکاریدا لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵی سیاسەت دەبێت. لە مانگی دووی ساڵی ١٩٥٣ سەرپەرشتیی سازدانی کۆنگرەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان دەکات و دەبێتە یەکەمین سکرتێری ئەو رێکخراوە. بەدواشیدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و دەبێتە سکرتێری ئەو رێکخراوەش. لە ساڵانی پەنجاکاندا مام جەلال دەچێتە رووسیا و لەوێ چاوی بە مەلا مستەفا بارزانی دەکەوێت، سەرۆکی ئەوکاتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەوێت، کە دوای رووخانی کۆماری کوردستان لە مهاباد ئاوارەی رووسیا ببوو.

ساڵی ١٩٥٩ کۆلێژی یاسا لە زانکۆی بەغدا تەواودەکات و لە کاری سیاسیش بەردەوام دەبێت. لە دەستپێکی شۆڕشی کوردستاندا لە ساڵی ١٩٦١، کە دواتر بە شۆڕشی ئەیلوول ناسرا، مام جەلال رۆڵی سەرەکیی گێڕا. لە ساڵانی دواتریشدا رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و پێشمەرگە بووە. هەروەها کەسێکی نزیکی مەلا مستەفا بارزانی بووە. لە نیوەی دووەمی ساڵانی شەستی سەدەی رابردوودا ناکۆکیی لەگەڵ سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوولدا هەبووە. ئەوانەی لەگەڵ ئەودا هاوبیر بوون لە مێژووی کوردستاندا بە باڵی جەلالی دەناسرێن.

دوای رێککەوتننامەی یازدەی ئاداری ١٩٧١، مام جەلال بۆ ماوەیەک دەڕواتە بەیرووت بۆ نوێنەرایەتیکردنی شۆڕشی کوردستان. ساڵی ١٩٧٦ لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دادەمەزرێنێت و دەبێتە سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە.

بە درێژایی کۆتاییەکانی ساڵانی حەفتا و هەشتای سەدەی رابردوو رۆڵێکی سەرەکیی گێڕاوە لە شۆڕشی کوردستاندا. لە نیوەی یەکەمی ساڵانی هەشتادا لە چوارچێوەی دانوستاندندا لەگەڵ حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، چاوی بە سەدام حوسێن، سەرۆککۆماری ئەوکاتی عێراق کەوتووە. بەڵام دانوستاندنەکان ئەنجامیان نەبووە. ساڵی ١٩٨٦ لەگەڵ ئیدریس بارزانی رۆڵی سەرەکییان گێڕاوە لە دامەزراندنی بەرەی کوردستانی و لە شاری تاران رێککەوتنێکیان بۆ ئەو مەبەستە واژۆکردووە. 

لەدوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ی باشووری کوردستان جارێکی دیکە لە چوارچێوەی شاندی بەرەی کوردستانیدا لە بەغدا چاوی بە سەدام حوسێن دەکەوێتەوە و ئەوجارەش دانوستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی ئەوکاتی عێراق بێئاکام دەبن. تاوەکو ئێستا یەکێتی نیشتمانیی کوردستان سێ کۆنگرەی بەستووە و لە هەرسێکیاندا بە سکرتێری گشتی هەڵبژێردراوەتەوە لە یەکەمین هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستاندا لە ساڵی ١٩٩٢، کاندید بووە بۆ رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان. لە نیوەی دووەمی ساڵانی نەوەتدا بووەتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سلێمانی

ساڵی ١٩٩٨، لەگەڵ مەسعود بارزانی و بە نێوانگیریی ئەمریکا، رێککەوتننامەی واشنتنیان واژۆکرد. بەوهۆیەشەوە کۆتایی بە شەڕی براکوژی هێندرا کە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا چوار ساڵ بوو هەڵایسابوو.

لەدوای رووخانی رژێمی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەندامی جڤاتی فەرمانڕەوایی عێراق (مەجلیسی حوکم) و بۆ خولێکیش سەرۆکی ئەو جڤاتە بووە. هەروەها لە داڕشتنەوەی دەستووری عێراقدا رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە. رۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا کوردێک بووەتە سەرۆککۆمار. کە ئەو کەسەش مام جەلال بووە. رۆژی ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٦ سەرلەنوێ کراوەتەوە سەرۆککۆماری عێراق. لە هەمان ساڵدا نەوشیروان مستەفا، کە جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی بوو و هاوڕێی کۆنی مام جەلال بوو، لە یەکێتی جیابووەوە. یەکێک لە هۆکارەکانی جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا سەرقاڵیی زۆری مام جەلال بە کاروباری سەرۆککۆماری و دوورکەوتنەوەی لە باشووری کوردستان بوو.

لەبەرئەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، لەسەر بنەمای رێکەوتن، بۆ کوردستان بوو، ساڵی ٢٠١٠یش دیسان مام جەلال دەبێتەوە سەرۆککۆمار. رۆژی ١٨/١٢/٢٠١٢، دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مێشک، لە بەغدا دەکەوێتە نەخۆشخانە و دواتر بەپەلە دەنێردرێتە ئەڵمانیا. .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …