دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / شاڕۆمەندانی کاتاڵونیا خۆیان بۆ ریفرئەندۆم ئامادە دەکەن

شاڕۆمەندانی کاتاڵونیا خۆیان بۆ ریفرئەندۆم ئامادە دەکەن

خەڵک لە بەردەم بنکەی دەنگدان لە کاتالۆنیا بۆپرسی سەر بە خۆیی کۆ بوونەتەوە.

سه‌دان که‌س له شاڕۆمەندانی کاتالۆنیا له وڵاتی ئسپانیا، ئه‌و قۆتابخانانەیان داگیر کردوه که بۆ ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه دیاریکراون ببنه بنکه دەنگدان بۆ به‌شدارانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ناوچه‌یه. ئەمڕۆ بڕیار وایه ڕیفراندۆم بو سه‌ربه‌خۆیی کاتاڵونیا به‌ڕێوه بچێت.

ئه‌م که‌سانه ده‌یانه‌وێت ئه‌رخایه‌ن بن کە پۆلیس ئه‌م قۆتابخانانه داگیر نه‌کات‌و ده‌نگدان له‌م قوتابخانانه به‌ڕێوه بچێت. حکوومه‌تی ناوه‌ندی ئسپانیا هه‌وڵ ده‌دات ڕیگا له به‌ڕیوه‌چوونی ریفراندۆم بگرێت.

هه‌ر بەو بۆنەوە بە هه‌زاران هێزی پۆلیس دەستوور دراوه ئه‌و قۆتابخانانهی کە خەڵکی تێدان، کۆنترۆڵ بکه‌ن‌و ه‌ده‌ریان بنێن.

بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە پۆلیسی ئسپانیا تەنها توانیویەتی نێوەی ئەو شێوێنانە کونترۆڵ بکات و بەشێکی بەرچاو لە شوێنی دەنگدان بە دەست خەڵکەوە ماون.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …