چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دیواری بەرز و پردی ڕووخاو ! / ڕەشاد _ مستەفا سوڵتانی

ڕێبەرانی ئیستای کوردستان دیواری بەرز دروست دەکەن، بەڵام بواری پەیوەندی و پردەکانیان ڕوخاوە ! خەباتی گەلی کورد بەرەو قۆناغێکی هەستیار ملی ناوە . لە بواری ریفراندومدا گەلی کورد بە سەر بەرزیەوە ، وەر چەرخانێکی مێژوویی تۆمار کرد . خەباتی پێشمەرگەی خاوەن کەرامەتی کوردستان ،ئیجازەی نەدا تا پیلان و پلاتفورمی هاوبەشی داگیرکاران ، توانای بەر گیری و سات و سەودای هەبێت . شەپۆلەکانی ئەم دەسکەوتە مێژووییە ، سنوری دەسکردی تێپەڕاند و شادی و خۆشی لە روخساری جەماوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت لە خەڵکی شارەکانی  : سابڵاغ ، کامیاران ، مەریوان ، سنە، بانە ،سەقز و سەردەشت و… پژاند . ئەم پوتانسیل و هێزە . لە داهاتودا دەتوانی بینای دیکتاتوری مەزهەبی مەلاکان تێک و مەکان دا و سپای داگیر کار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەدەر نێت . جەماوەری خەڵک نرخی سەرکەوتنی چکۆلە دەزانن و چاوەڕوانی سەرکەوتنی گەورەترن . بیگومان تەنها تیشکی هەتاو دەتوانی سێبەرکان ناچار بە دوور کەوتنەوە بکات . ئیستا هەل و مەرج بۆ بڕیاری گەلی کورد ئامادەیە . پێویستە سپاە و ئەرتەشی هاوبەش ، پلاتفورمی هاوبەش ،یەکگرتنی مەنتیقی و سەنگەری هاوبەش پێک بێنن . ئەگەر ئەم دەسکەوتەی ڕیفراندۆم بە گیان ودڵ پشتیوانی لێ نە کرێت، چارەنووسێکی  نادیار و پڕ لە ئیش وژان چاوەڕوانمان دەکات  . وا دیارە قەیران لە پێک هاتەکانی ڕێبەری بە ئاشکرا خۆی نیشان داوە .  دیاردە ی ڕێبەری  بۆ بیر و ڕای کلاسیکی کۆمەڵگاش دڵگیر نیە  و،ستاتوسی کۆنە و بەرەو نەمان و مەرگ دەڕوات و  تازەیش دەسەڵاتی لە دایک بوونی نیە . ڕاسپاردەی ئەم پەیامە کە بە ئاشکرا کۆمەڵگای کوردستانی بە گشتی داگرتوە ،ئەوەیە ڕێبەرانی ناکارامە بە شەهامەتەوە واز لە دەسەڵات بێنن . ئەرکی ئینسانی و شۆڕشگێڕانەی ڕیبەرانە کە ئەم کولتورە لە ناو کۆمەڵگا دا ، جێ خەن . و لە پێڤاژەی

ئوسوڵی و مەنتیقی و هێواش هێواش ، ڕێگا بۆ نەسلی نوێ و لێهاتوو و تێگەیشتو و پێگەیشتوو چووڵ کەن . و دڵسۆزانە و بە سەداقەتەوە ئەزمونەکانیان لە ئیختیار نەسڵی نوێ دانێنن.ئەگەر بناخە و ستراکتوری بیولوژی قەبوڵ کەین، پەیکەری مرۆڤ هەمیشە سیگناڵ و پەیامی پێویست بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت ، کە ئاسۆی تواناکانی مێشک ، زانین ، بیر کردنەوە و لێهاتوویی لەش ، بەرەو کزی و نەمان و تاریکی ڕێ دەپێون . وکۆمەڵگا  بە ڕاشکاوی خوازیاری هێزی تازە و کارامە ولێهاتوە . پێویستە بۆ ئەم قانو ن و یاسا ،نە نوسراوانە ی سروشت  نرخی تەواو  دانین . دەسەلاتی سیاسی ئەگەرچی زۆر دیموکراتیک و دڵسۆزیش بێت ، لە پڕۆسەی زەماندا بەرەو ملهوری و دیکتاتوری دەڕوات و کونتڕٶلی زۆر زەحمەتە . ئەمما شەپۆلی گۆڕین و تازە کردنەوە دەسەڵاتی سیاسی و ماوە ماوە ، گەندڵ کاری و ناشەفافی و حیزب حیزبینە و سانسور و سکتاریزم لە گۆڕ دەنێت .ناسیونال شوینیستەکانی ئێران ، عێراق ، تورکیا و سوریا هەر ئیستا بە ئاشکرا و نهێنی بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی کوردی پیلان دەگێڕن و خەبات دەکەن .هەر ئیستا  حکومەتە توتالیتر و فاشیستەکانی ناوچەکە ، هەموو ماسمێدییان سانسوری تۆخ کردووە  و کەمترین هەواڵی خەباتی جەماوەری شارەکانی ڕۆژهەڵات بەرە ئوروپا  و دونیای دەرەوە ناگات .

جیگای هەزاران هەزار گیانبەخت کردوو ، هەزاران زندانی سیاسی ، دەیان هەزارئەنفال کراو، منداڵ و دایک وژنانی بێ سەر و شوین و مرۆڤی تیرباران کراو و رێبەرانی لایەق و کاریزمای گەلی کورد ، خاڵییە کە شاهیدی زیندووی سەرکەوتنی ڕیفراندۆم و گشت پرسی گەلی کورد بوایەن .

 

بیست و حەوتی سیپتامبری ٢٠١٧ _ سێهەمی گەڵاڕێزانی ١٣٩٦

وێنەکان  بەڕێزان : کاک فوئاد ، کاک ئارام و کاک شەهاب وعەبدوللە ئوجەلان ، کە هەژدە ساڵە زیندانی سیاسیە .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …