شه‌ممه‌ 16 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.

بە پێی هەواڵەکان سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران رۆژی دووشەممە رێکەوتی 27ی خەرمانان بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوەو ئاماری سەربازە کوژراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا گەیشتە 8 کەس.

جێگەی ئاماژەیە کە بەرپرسە نیزامیەکان بە بنەماڵەی “شەهلائیان” راگەیاندوە کە کورەکەیان بە گوڵڵە کوژراوەو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چۆنیەتی شێوەی کوشتنیان بە بنەماڵەی ناوبراویان رانەگەیاندوە.

شایانی باسە بە پێی ئامارەکان لە ٢ مانگی رابردوو زیاتر لە 8 سەربازی کورد بە شێوەی گوماناوی لە شارو شوێنە جیاجیاکانی ئێراندا کوژراون‌و بەرپرسانی رژیمیش زۆربەی کوشتنەکان دەگێرنەوە بۆ کردەی خۆکوژی.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …