شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / کوردستان / هەڵوێستی هونەرمەندی کورد عەلی عابدی لەبەرامبەر کوشتنی کۆڵبەراندا

هەڵوێستی هونەرمەندی کورد عەلی عابدی لەبەرامبەر کوشتنی کۆڵبەراندا

ئەگەر لەبەر کەمایەسی ئابووری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نەبێت چ کەسێک کۆڵبەری پێ خۆشە ؟؟!! ئەگەر لەبەر نان و ژیان نەبێت ؟!!
کۆڵبەری نیشانەی نابەرابەری و هەڵاواردنی کۆمەڵگای کوردستانە . جا ئێستا کە هاونیشتمانیانمان بە کۆڵبەری ڕازی بوون و بە کۆڵی خۆیان و ئارەقی نێو چاوان و شەرەف و غیرەتیان لەو شاخە نان پەیدا دەکەن , دەیان کووژن ؟!!
بەڕاستی ئەوە کارەساتە و بە هیچ شێوەیەک قەبوڵ ناکرێت .
نوێنەری سەقز و بانە جەنابی ” موحسین بیگلەری ” بەرپرسی گیانی ئەو کۆڵبەرانە و کۆڵبەرانی داهاتوو و سەرجەم کەمایەسی ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی سەقز و بانە یە . ئەو بەڕێزە هەموو هەوڵی خۆی لەسەر تایەفەگەری و ناوچەگەرایی و باندبازی و ئاشنابازی داناوە و لە هەمبەر ئەو هەموو کێشە و گرفتانە نابەرپرسە .
من 30 ساڵ لەمەوبەر بووم بە دەنگی هەڵەبجە و سەردەشت و شەنگال و کۆبانێ و چەندین کارەساتی تر و لە هەمبەریان بێدەنگ نەبووم , ئێستاش ئەم کارەساتە لە هەڵەبجە و سەردەشت و هتد بە کەمتر نازانم . پێم وایە ئێستا کۆڵبەران بە ئارامی جینۆساید دەکرێن .سەرەخۆشی خۆم له بنەماڵەی کۆڵبەرانی ئەو کارەساتە دەکەم و کوشتنی کۆڵبەران بە هەر شێوەیەک و بە هەر بیانوویەک ئیدانە دەکەم .
عەلی عابدی
14 ی خەرمانانی

بابەتی هاوپۆل

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.