پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

كرێكارانی شارەداری سەردەشت چوار مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە

ماوەی زیاتر لە چوار مانگە كرێكارانی شارەداری سەردەشت حەقدەستیان وەرنەگرتووە‌و رایدەگەیەنن كە چەندین مانگە حەقی بیمەیان لەلایەن شارەدارییەوە نەدراوە.

یەكێك لەو كرێكارانە لەمبارەیەوە دەڵێت: نزیكەی 200 كرێكارین كە لە بەشە جیاجیاكانی وەك: فەزای سەوز، ئاگركوژێنەوە‌و خزمەتگوزاریی كار دەكەین، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە حەقدەست‌و مەزایامان وەرنەگرتووە، تەنانەت شارەداری حەقی بیمەی ئێمەی بە تامین ئیجتماعی نەداوە‌و لە ئەنجامدا ناتوانین دەفتەرچەی بیمەكانمان تازە بكەینەوە.

یەكێك لەكرێكاران دەڵێت: رێگەمان پێنادەن سەردانی ناوەندە پەیوەندارەكان بكەین، ترسی ئەوەشمان هەیە ناڕەزایی دەرببڕین، چونكە فشارێكی زۆرمان لەسەرە.

كرێكارانی شارەداری سەردەشت خوزیاری دەستبەركردنی داواكارییەكانیانن‌و دەڵێن: ساعەتی كارەكانیان زۆرە، مافی دەربرینی ناڕەزاییان نیە، حەقدەستەكانمان نادەن‌و…

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …